10/04/2026 400 جار خوێنراوەتەوە

ئیكۆنۆمیست: جەنگ ئامانجی ئەمریكای نەپێكاوە و پێگەی ئێرانی بەهێز كردووە

پەیام

لە شیكارییەكی قووڵ و جیاوازدا، گۆڤاری بەناوبانگی ئیكۆنۆمیست دۆناڵد ترەمپ وەك گەورەترین دۆڕاوی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناسێنێت و ڕایدەگەیەنێت: جەنگ ئامانجەكانی ئەمریكای نەپێكاوە و پێگەی ئێرانی بەهێزتر كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی گۆڤارەكە، جەنگەكە ئەنجامی تەواو پێچەوانەی هەبووە بۆ سیاسەتی ئەمریكا و ناسەقامگیریی زیاتری لێ كەوتووەتەوە، لە بەرانبەردا سنووری هێزی سەربازیی ئەمریكای بەتەواوی ئاشكرا كردووە، كە ناتوانێت چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان بكات. 

ئیكۆنۆمیست ئاماژەی بەوە داوە، كە سەرۆكی ئەمریكا زۆر درەنگ دركی بە بێسوودیی ئەم جەنگە كردووە، بۆیە لێدوانە هێرشبەرییەكانی ئێستای بەرانبەر تاران بە تەنیا داپۆشینی ئەو پاشەكشەیەیە كە تووشی بوون، و گەڕانەوە بۆ شەڕیش بازاڕەكانی جیهان تووشی داڕمان دەكات. 

گۆڤارەكە ڕایگەیاندووە، بانگەشەكانی ترەمپ بۆ لاوازكردنی توانای ئێران وەك "سەركەوتنی گەورە" هەڵسەنگاندنێكی نادروستە، چونكە تاران ئێستا ئامرازی فشاری نوێی بۆ هەڕەشەكردن لە گەرووی هورمز بەدەستەوەیە و ئاسایشی ناوچەكە هێشتا زۆر لەرزۆكە. 

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست هۆشداریی داوە كە مەترسییە ئەتۆمییەكان لەبری كۆنترۆڵكردن زیاتر بوون، چونكە یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران هێشتا بەسە بۆ بەرهەمهێنانی چەندین بۆمب، كە ئەمەش ململانێكان بەرەو كێبڕكێی چەكی ئەتۆمی لە ناوچەكەدا دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

سەرەتا