10/04/2026 238 جار خوێنراوەتەوە

دوای پێنج هەفتە، یەكەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بەرپا كرا

پەیام

دوای (40) ڕۆژ لە داخستنی لە لایەن سوپای ئیسرائیلییەوە، ئەمڕۆ یەكەم نوێژی هەینی بە كۆمەڵ لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بە بەشداریی و جۆش و خرۆشی 100 هەزار نوێژخوێن ئەنجام درا.

شێخ عومەر كیسوانی، بەڕێوەبەری مزگەوتی ئەقسا ڕایگەیاند، ئەمە یەكەم هەینییە دوای كردنەوەی دەرگاكان و هاتنی ئەم ژمارە زۆرەی خەڵك پەیامێكی ڕوون و بەهێزە. 

جەختی لەوەشكردەوە، مزگەوتەكە تەنیا مافی مسوڵمانانە و، سەرەڕای هەموو ئەو فشار و كۆتوبەندانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بەردەوام دەبن لە ئاوەدانكردنەوەی بە نوێژخوێنان. 

گۆڕەپانەكانی ئەقسای پیرۆز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە جەنجاڵییەكی زۆریان بەخۆوە بینی. پیاوان و ژنان و تەنانەت منداڵانیش لە بەرپاكردنی نوێژی هەینی بەشدار بوون. دوای دابڕانی پێنج هەینی لەسەر یەك، دۆخێكی هاوشێوەی ئاهەنگ بەناو كۆڵانەكانی قودسی كۆن و حەوشەی مزگەوتەكەدا بڵاو بووەوە و فەڵەستینییەكان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ڕووگەی یەكەمی مسوڵمانان دەربڕی. 

لە بەرانبەردا، سوپای داگیركەر ڕێكاری ئەمنیی توندی لە ناوچەی قودسی كۆن گرتە بەر و هێزێكی زۆری پۆلیس لە دەروازەكان جێگیر كران. هێزەكان پشكنینی وردیان بۆ ناسنامەی گەنجان دەكرد و ڕێگرییان لە سەدان كەس كرد كە بچنە ناو شوێنە پیرۆزەكانەوە، ئەمەش چەند ڕووداوێكی ئاڵۆزیی لە چەند خاڵێكی پشكنیندا دروست كرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

سەرەتا