2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: شاندی ئێران لە پاكستان بە بوێرییەوە بەرگری لە بەرژەوەندییەكانمان دەكەن
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند: شاندە باڵاكەی ئێران لە پاكستان بە هەموو توانایەكیانەوە كار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئێران دەكەن.
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند: شاندەكە بە بوێرییەكی تەواوەوە گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی مافە ڕەواكانی وڵاتەكەمان لەم دانوستانە گرنگانەدا بپارێزن و دەستكەوتی باش بەدەست بهێنن.
پزیشكیان جەختیشی كردەوە "تاران لە ڕێگەی ئەم دانوستانانەوە هەوڵی بەدەستهێنانی مافە یاسایی و ڕەواكانی خۆی دەدات"، داواشی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد دان بەو مافانەدا بنێت.
پزیشكیان وتیشی: دوژمنان وایان دەزانی ئێران تەنیا چەند ڕۆژێك خۆی ڕادەگرێت، بەڵام گەلی ئێران بە خۆڕاگرییەكەیان شكستیان بەو بیرۆكانە هێنا و دوژمنانیان ناچار بە پاشەكشە كرد.
لە ئێستادا دانوستانی نێوان شاندی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریكا لە شاری ئیسلامابادی پایتەختی پاكستان و بە نێوەندگیریی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە