13/04/2026 266 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئاسایشی بەندەرەکانمان سەلامەت نەبێت هیچ بەندەرێکی ناوچەکە سەلامەت نابێت

پەیام
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، ئاسایشی بەندەرەکان لە کەنداو و دەریای عوماندا پەیوەستە بە یەکەوە و هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەکدا، ڕێگری لە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەکرێت. 
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشدار دەدات کە ئاسایشی بەندەرەکان لە کەنداو و دەریای عوماندا پرسێکی گشتگیرە و یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچ وڵاتێک نابێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوا هیچ بەندەرێکی دیکە لە ناوچەکەدا لە پارێزراویدا نابێت. 
سەبارەت بە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، وتەبێژەکە جەختی کردەوەشتییە نەوتهەڵگرەکان سەر بە لایەنە دوژمنەکان مافی تێپەڕبوونیان لەو گەرووە نییە و ڕێگەیان پێنادرێت. هاوکات ئاماژەی پێ کرد کە کەشتییەکانی دیکە دەتوانن بە ڕەچاوکردنی ڕێکار و یاساکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەک پێشوو بە گەرووەکەدا تێپەڕن. 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی خاتەمولئەنبیا ئاشکرای کرد کە تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز پەیڕەو دەکات و ڕێکارە ئەمنییەکانی لەو ناوچە ستراتیژییەدا بەردەوام دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

سەرەتا