2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
بهریتانیا: بهشداری له گهمارۆدانی گهرووی هورمز ناكهین
پهیام
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای کرد کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەشداریی گەمارۆدانی گەرووی هورمز ناکات.
ڕۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە، کە بەریتانیا هاوشانی واشنتۆن بەشداری لە گەمارۆدانی گەرووی هورمزدا ناکات و پێکەوە لەگەڵ فەڕەنسا و هاوبەشەکانی دیکەی کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک دەکەن بە مەبەستی پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی.
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، داوای لە ئەمریکا و ئێران کرد "چارەسەرێک" بۆ تەنگژەکان بدۆزنەوە و هۆشداریی دا لە هەر پەرەسەندنێکی زیاتر کە ئاگربەستە لەرزۆکەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە مەترسییەوە.
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە تڕەمپ بڕیاریداوە ئابڵوقەی هاتوچۆ لەسەر گەرووی هورمز دروست بکات بۆ ناچارکردنی ئێران بە ڕێککەوتن، بەرپرسێکی ئەمریکیش ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەم بڕیارە وەرگرتنەوەی "کارتی هورموز" ە لە دەستی ئێرانییەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە