13/04/2026
301 جار خوێنراوەتەوە
سعودیه له ههفتهی داهاتووهوه ڕێكارهكانی پڕۆسهی حهج دهست پێ دهكات
سعوودیە ڕێکاری نوێی بۆ چوونە ناو مەککە ڕاگەیاند، کە مۆڵەتی فەرمی بۆ نیشتەجێبووان دەسەپێنێت و، هەروەها لە ١٨ی نیسانەوە ڕێگری لە هەڵگرانی ڤیزای جۆراوجۆر دەکات.
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ساڵی ١٤٤٧ی کۆچی، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، کۆمەڵێک ڕێکاری نوێی بۆ ڕێکخستنی هاتنی سەردانیکەران و نیشتەجێبووان بۆ شاری مەککە ڕاگەیاند، بەپێی بڕیارە نوێیەکە، لە (١٣ی نیسانی ٢٠٢٦) واتە ئەمرۆ دووشەممەوەوە، هەر نیشتەجێبوویەک بیەوێت بچێتە ناو مەککە، دەبێت مۆڵەتی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگرێت، بە پێچەوانەوە ڕێگری لێ دەکرێت.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن بەبێ مۆڵەتی نوێ بچنە ناو مەککە کە ناسنامەی نیشتەجێبوونی (ئیقامە) ی خودی شاری مەککەیان هەیە، یان مۆڵەتی فەرمی حەج و کارکردنیان لە شوێنە پیرۆزەکاندا هەیە.
هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی پێ کردووە کە دوایین وادە بۆ جێهێشتنی ئەو کەسانەی بە ڤیزای عومرە هاتوونەتە وڵاتەکە، ڕۆژی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦ دەبێت. هاوکات لەو ڕێکەوتەوە تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، پێدانی مۆڵەتی عومرە لە ڕێگەی سەکۆی "نوسوک" ەوە بۆ هاووڵاتیانی سعوودیە و وڵاتانی کەنداو ڕادەگیرێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی وەرزی حەج کۆنترۆڵ بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە