2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
لایهنه شیعییهكانی عێراق ناوی كاندیدی پۆستی سهرۆكوهزیران ـیان یهكلایی نهكردوهتهوه
سەرچاوەیەک لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان سەرقاڵی تاوتوێکردنی لیستی ناوی ٩ کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و بڕیارە یەکلا بکرێنەوە.
عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی "تەسمیم" ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ دەبێتەوە، ناوی ٩ کەس لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی یەکێکیان بکرێتە کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکوەزیران، کە بریتین لە (نوری مالیکی، محەمەد شیاع سودانی، حەیدەر عەبادی، باسم بەدری، موحسین مەندەلاوی، حەمید شەتری، محەمەد ساحیب دەڕاجی، عەلی شوکری و قاسم ئەعرەجی).
بڕیارە کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە لە ماڵی عەممار حەکیم بەڕێوە بچێت بۆ دیاریکردنی میکانیزمی هەڵبژاردنی گونجاوترین کەس، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نوری مالیکی هێشتا وەک کاندیدی سەرەکی دەردەکەوێت، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکا، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بیگۆڕێت.
هاوکات ئەبو میساق مەساری، ئەندامی چوارچێوەکە جەختی کردەوە تا ئێستا مالیکی تەنها کاندیدی فەرمییە کە دەنگی زۆرینەی هاوپەیمانییەکەی هەیە و هەر گۆڕانکارییەک پێویستی بە کشانەوەی فەرمیی ناوبراو دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە