30/05/2026 268 جار خوێنراوەتەوە

حیزبوڵڵای عێراق: هەر گرووپێک چەک دابنێت ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەین

پەیام

حیزبوڵڵای عێراقی پێشوازی لە ڕادەستکردنى چەك بە دەوڵەت دەكات و جەخت دەكاتەوە ئەركەكان لە بری ئەوانە ئەنجام دەدەن كە دەستبەرداری دەبن.

ئەبو موجاهید عەساف سەركردەی ئەمنی لە كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشوازی كرد لە هەر هەنگاوێكی ئەو گرووپە چەكدارانەی لەنێو مقاوەمەی ئیسلامی نین بە ئامانجی سنوورداركردنی چەك بە دەستی دەوڵەت و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی عێراقی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوە كراوە "كاری جیهادیی ئەمڕۆ ئەركە و ئەو ئەركەش لەبری ئەو برایانە ئەنجام دەدەین كە بڕیاریان داوە وازی لێ بهێنن". ڕایشیگەیاند: ئامادەین بۆ هاریكاری و ئەنجامدانی ڕۆڵی بنیاتنەر و پێشكەشكردنی هەندێك ئاسانكاریی و ڕاوێژ بۆ كۆگاكردنی چەك بەشێوەیەكی پارێزراو.

ئەو سەركردەیەی حیزبوڵڵای عێراقی هەڕەشەی بێبەرییبوون لەوانەش دەكات كە قسەی خراپ بە هەر كۆمەڵە و گروپێك بڵێن كە بە "قسەی ئەو" بڕیار دەدەن كاری جیهادی واز لێ بهێنن و لە كاری دیكەدا ڕۆڵ ببین. وتیشی: ئەوە بڕیاری خۆیانە و بۆ دەستبەرداربوونی چەكەكانیان بە دەوڵەت و ستایشیان دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا