30/05/2026 352 جار خوێنراوەتەوە

زەیدى گوێ لە گرووپە چەکدارەکان ناگرێت و دەڵێت دەبێت چەک بە دەستی دەوڵەتەوە بێت

پەیام

دوابەدوای هەڵوێستی یەكێك لە گرووپە چەكدارییەكان بە دژایەتی چەكدانان، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێداگریی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی چەك بە دەستی دەوڵەت دەكاتەوە.

عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق دوێنێ پێشوازی لە ژمارەیەك لە سەرۆكهۆز كەسایەتییە دیارەكان كرد كە بۆ پیرۆزبایی جەژن سەردانییان كردبوو.

لە وتەیەكیدا كە نووسینگەی ڕاگەیاندنەكەی بڵاوی كردووەتەوە "سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لە پێداگریی حكوومەت لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی سنوورداركردنی چەك بە دەستی دەوڵەت كردەوە".

زەیدی ڕایشیگەیاندووە: ڕێ بە پێشێلكردنی یاسا نادەین و هێز و سەروەریی عێراق بەهێز دەكەین.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا زەیدی پاڵپشتی بۆ هۆزەكان دەربڕیوە و ڕایشیگەیاندووە: هۆزەكان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە پشتیوانیی بوون و لە خراپترین دۆخەكانیدا پاڵپشتییان لێ كردووە.

لێدوانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی بوونی چەك بە دەستی دەوڵەتەوە لەكاتێكدایە، سەرایای ئەولیئوددەم وەك یەكێك لە گرووپەكانی موقاوەمەی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، ئامادە نییە چەك ڕادەستی دەوڵەت بكات و ڕایگەیاند: تاوەكو دەركردنی دواین سەربازی ئەمریكی لە خەباتی چەكداری بەردەوام دەبن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا