31/05/2026 587 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: مەرجی كشانەوەمان كردنەوەی گەرووی هورمز و كۆتاییهاتنی ئەتۆمی ئێرانە

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە ڕێككەوتنێكی زۆر باش لەگەڵ تاران نزیكبوونەتەوە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكایش لە ناوچەكە، بە كردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران دەبەستێتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" جەختی كردەوە، بژاردەی دیپلۆماسی باشترین ڕێگەیە و ئێستا نزیكن لە ڕێككەوتن. وتیشی: واژووكردنی ڕێككەوتنەكە بەواتای كردنەوەی ڕاستەوخۆی گەرووی هورمز دێت بە ڕووی كەشتیوانیدا، بەبێ وەرگرتنی هیچ باجێكی تێپەڕین.

ترەمپ جەختی كردەوە، دەبێت تاران بە شێوەیەكی یەكجاری لە خاوەندارێتی چەكی ئەتۆمی بێبەش بكرێت و، تەنیا دوای جێبەجێكردنی ئەم مەرجانە ئەمریكا هێزەكانی لە ناوچەكە دەكێشێتەوە و كۆتایی بەو گەمارۆیە دەهێنێت كە خستوویەتیە سەر ئێران.

لە لایەكی دیكەوە ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"ـی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە، داواكارییە نوێیەكانی ترەمپ بوونەتە هۆی دەستپێكردنی گەڕێكی دیكەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی پەیامەكان لەنێوان واشنتن و تاراندا، هەرچەندە ئەو بەرپرسە دڵنیایی دا كە ڕێككەوتنەكە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئاماژەی بەوە كرد، وادەی فەرمیی واژووكردنی هێشتا یەكلا نەكراوەتەوە و هەردوولا سەرقاڵی وردەكارییە كۆتاییەكانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز

سەرەتا