31/05/2026 252 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان داوای فراوانكردنی بازنەی بڕیاردان و بەشداریپێكردنی لایەنە جیاوازەكان دەكات

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: پێویستە بەڕێوەبردنی كاروباری دەوڵەت تەنها لە بازنەیەكی بەرتەسكی بڕیاردەراندا قەتیس نەكرێت، سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت: دوژمن هەوڵ دەدات لەڕێی فشاری ئابووری و جەنگی ڕاگەیاندنەوە دووبەرەكی بنێتەوە.

مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەكەیان بە قۆناغێكی یەكجار هەستیار و پڕ لە ئاستەنگی جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت و ڕووبەڕووی بارودۆخێكی ئاڵۆز بووەتەوە، ئەمەش وا دەخوازێت هەموو تواناكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە بەكاربهێنرێن و سوود لە پسپۆڕی جیاواز وەربگیرێت.

هەروەها جەختی كردەوە، پێویستە بەڕێوەبردنی كاروباری دەوڵەت تەنها لە بازنەیەكی بەرتەسكی بڕیاردەراندا قەتیس نەكرێت، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانیش دەبێت پەرە بە بازنەی بەشداریپێكردنی لایەنە جیاوازەكان بدرێت.

پزیشكیان ڕایشیگەیاند: بۆ چارەسەری ئاستەنگەكانی ئێستا تەنها زانیاری بەس نییە، وتیشی: حكومەت هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پسپۆڕانەوە، ڕێگەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییانە بدۆزێتەوە كە دووچاری وڵاتەكەی بوونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: دوژمن هەوڵ دەدات لەڕێی فشاری ئابووری و جەنگی ڕاگەیاندنەوە دووبەرەكی بنێتەوە و یەكڕیزی نیشتمانی تێك بدات، وتیشی: دانوستانكارانی ئێرانی متمانەیان بە وتە و بەڵێنەكانی دووژمن نییە، پێوەرەكانمان ئەنجامی بەرجەستە بووە و بەهیچ ڕێككەوتنێك ڕازی نابین، ئەگەر مافەكانی هاووڵاتیانمان گرەنتی نەكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا