31/05/2026 555 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا سیستمی بەرگریی و كەرەستەی جەنگیی پێشكەوتوو دەداتە ئەفغانستان

پەیام

مۆسكۆ و حكومەتی تاڵیبان ڕێككەوتننامەیەكی هاوكاریی سەربازییان واژۆ كرد كە تێیدا ڕووسیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی و كەرەستەی جەنگیی پێشكەوتوو پێشكەش بە ئەفغانستان دەكات. 

لە میانی سەردانەكەی بۆ مۆسكۆ، مەولەوی محەمەد یەعقووب موجاهید، وەزیری بەرگریی تاڵیبان، لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ڕێككەوتننامەیەكی فەرمیی هاوكاریی سەربازی و تەكنیكییان واژۆ كرد، كە چوارچێوەیەكی یاسایی دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی تاڵیبان بتوانێت بە فەرمی چەك و پێداویستیی سەربازی لە مۆسكۆ بكڕێت و سوود لە خولەكانی مەشق و ڕاهێنانی ڕووسی وەربگرێت. 

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن ڕووسیا، چەك و كەرەستەی سەربازی دەداتە تاڵیبان و ڕاهێنان بە هێزەكانی دەكات هەروەها پێشكەوتنی گەورە لە دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و كەرەستەی هێزی وشكانی بەدەستهاتووە تا لە داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێكردن.

وەزیری بەرگریی تاڵیبان جەختی كردەوە، كە ئامانجیان بنیاتنانی "سیستمێكی بەرگریی پیشەیی" یە بۆ پاراستنی خاكی ئەفغانستان و بەشداریكردن لە سەقامگیریی ناوچەكەدا، هاوكات تاڵیبان جەختی كردەوە كە خاكی وڵاتەكەیان دژی هیچ وڵاتێكی دیكە بەكارناهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا