17/04/2026 209 جار خوێنراوەتەوە

لە دەیەمین رۆژی ئاگربەستەکەی ئێران، ئاگربەستى لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە

پەیام

لە دەیەمین رۆژی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئاگربەستە 10 ڕۆژییەكەی نێوان لوبنان و قەوارەی زایۆنیش چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاگربەستی نێوان لوبنان و قەوارەی زایۆنی چووە بواری جێبەجێكردنەوە، لە كاتژمێرەكانی بەر لە ئاگربەستەكەش، قەوارەی ئیسرائیل 101 هێرشی كردە سەر باشووری لوبنان و بەو هۆیەوە 10 كەس كوژران، لە بەرانبەردا حیزبوڵڵاش بە 25 موشەك و 3 درۆن هێرشی كردە سەر باكووری قەوارەكە و برینداربوونی شەش زایۆنیی لێ كەوتەوە.

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە بەیرووتیشەوە، جۆزێف عەون سەرۆككۆماری لوبنان دووپاتی كردەوە كە ئەوان پابەندی ڕێڕەوی دانوستانن و ئەم ئاگربەستە بە یەكەم قۆناغی دەسپێشخەرییەكەیان دادەنرێت.

هەروەها، بنیامین نەتانیاهوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ئاماژەی بە "دەرفەتێكی مێژوویی" بۆ ئاشتی كرد، بەڵام جەختی لە دوو مەرج كردەوە: یەكەم داماڵینی چەكی حزبوڵڵا، دووەم: واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی ئاشتی لە پێگەی هێزەوە.

هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی فەڕمی ئاگربەستەكە، دەیان هەزار هاووڵاتیانی ئاوارە لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵیدا، بۆ ناوچەكانیان لە زاحیەی بەیروت و باشووری لوبنان گەڕانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما بەرزتر دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌وتی حوزه‌یران كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌م ڕێگایه‌ش ده‌كه‌وێته‌ كار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستی پێ کرد و یەکەم کاروانی هەرێمیش پێنجشەممە دێنه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر... لەکاتى مەشقدا؛ دوو سەربازی بیانی گیانیان لەدەست دا

سەرەتا