21/04/2026 236 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە ئیدارەی کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیان و شەراکەت بمێنێتەوە

په‌یام

سەرۆککۆماری عێراق، نزار ئامێدی ڕایگەیاند پێویستە ئیدارەی کەرکووک وەک نموونە پێکەوەژیان و شەراکەت بمێنێتەوە و بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی شارەکە بکرێت. 
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نزار ئامێدی پێشوازی لە محەمەد سەمعان کردووە و لە میانیدا مەرسوومی دامەزراندنی وەک پارێزگاری کەرکووکی ڕادەست کردووە. 
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە ھەوڵەکان چڕتربکرێنەوە لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی پارێزگای کەرکووک و ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکە. 
لە دیدارەکەدا سەرۆککۆماری عێراق، نزار ئامێدی جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی ھاریکاریی نێوان دامەزراوە و حکوومەتی خۆجێی لە پارێزگای کەرکووک، بۆ ئەوەی بتواندرێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاووڵاتییانی پارێزگاکە بکرێت. 
ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە سەركکۆماری ئاماژەی بەوەشداوە کە پارێزگاری نوێی کەرکووک بەپێی دەستوور دەستنیشان کراوە کە ئەوەیش دەبێتە مایەی بەدیھێنانی سەقامگیری لە پارێزگاکە، ھەروەھا ھاوسەنگی لە نێوان پێکھاتەکاندا دەستەبەر دەکات و ڕاشگەیاندووە کە پێویستە ئیدارەی کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیان و شەراکەت بمێنێتەوە و بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی شارەکە بکرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوای دەسپێشخەرییەكی ئەوروپی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

سەرەتا