1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە
پەیام
بەپێى داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیای (کێپلەر) بۆ شیکردنەوەی گواستنەوەی دەریایی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠ کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی هاتووچۆیە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە تۆمار کرابێت.
بەپێی ئەو زانیارییانە، لەنێو ئەو کەشتییانەدا پێنج کەشتى بارهەڵگری جیاوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبوون کە بەرهەمی نــەوتی و کانزایییان گواستووەتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، سێ تانکەری گازی شل (LPG) لە نێو بارەکاندا بوون، کە یەکێکیان بەرەو چین و ئەوی دیکەیان ڕووەو وڵاتی هیندستان بەڕێ کەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای عەرەب ڕێگرییان لە کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی کردووە کە بەرەو بەندەری عەباس لە ڕێگدا بووە، ئەم گرژییە مەیدانییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی نیشان داوە سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران.
لە بەرانبەردا، بارەگای سەربازیی (خاتم الانبیاء) ی ئێران هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکەیان لە دەریای عومان بە "جەردەیی دەریایی" و پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگرنەبڕ وەسف کرد، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەڵامی توندی ئەو هێرشە دەدەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە