20/04/2026 193 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

پەیام
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت واشنتۆن ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و تاران هێشتا بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە بۆ خولی دووەمی دانوستانەکان، جەختیش دەکاتەوە کە هەر بڕیارێک بدەن بە ڕەچاوکردنی وردی بەرژەوەندییەکانیان دەبێت. 

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دەستپێکی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەوە پابەند نەبووە و ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنی ئێرانی لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە ئەم تێبینییانەی بە واشنتۆن گەیاندووە. 

بەقائی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لە ڕێگەی سەپاندنی گەمارۆی دەریاییەوە ئاگربەستەکەی شکاندووە. ڕوونیشیکردەوە کە تاران هێرشەکانی پێشووی ئەمریکای لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا لەبیر نەچووە، هەر بۆیە تا ئەم ساتە هیچ بەرنامە و بڕیارێکیان بۆ بەشداریکردن لە خولێکی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی نییە. 

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی پێ کرد کە گەرووی هورمز پێش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناوچەیەکی ئارام بووە. داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن بەرانبەر بەو مەترسییانەی کە واشنتۆن و تەلئەبیب بۆ سەر ئاسایشی گەرووەکە دروستیان کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هێشتا 51 وڵات چەك بە ئیسرائیل دەدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

سەرەتا