2 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەر ئەمریکا جدی بێت لە دانوستانەکاندا؛ شاندێک دەنێرینە پاکستان

پەیام

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەر ئەمریکا نیازی ڕێکەوتن نیشان بدات تاران شاندێک دەنێرێتە ئیسلام ئاباد بۆ گفتوگۆ؛ هاوکات ڕاشیگەیاندووە ئەمریکا لە دانووستانەکاندا جدی نیە و ئامادەکاریی سەربازیی و لۆجستی دەستپێکردووە. 

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند  گەر ئەمریکا نیازی ڕێکەوتن نیشان بدات  و جدی بێت لە دانوستانەکاندا وڵاتەکەی شاندێکی دیپلۆماسی بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان ڕەوانەی پاکستان دەکات. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بەردەوامیی داخرانی گەرووی هورمز و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران، گومانێکی زۆر لەسەر ئەگەری بەدیهێنانی پێشکەوتن لەو دانوستانانەدا دروست بووە. 

پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، واشنتۆنی تۆمەتبار کردبوو بەوەی "نیەتی خراپ و ناڕاستگۆیی" نیشان دەدات. عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسحاق دار، هاوتا پاکستانییەکەی ڕاگەیاندووە کە داواکارییەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی بۆ سەر کەشتی و بەندەرەکان، نیشانەی ڕوونی "خۆدزینەوە" ی ئەو وڵاتەن لە چارەسەری ڕاستەقینە. 

لە لایەکی دیکەوە، پاکستان وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی خۆی بۆ میوانداریکردنی گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکان ئامادە دەکات. سەرچاوە ئەمنییەکانی پاکستان ئاشکرایان کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە دوو فڕۆکەی بارهەڵگری جۆری "C-١٧" ی ئەمریکی لە بنکەیەکی ئاسمانیی ئەو وڵاتە نیشتوونەتەوە، کە کەلوپەلی ئەمنی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان گواستووەتەوە. 

ئەم ئامادەکارییانە بۆ پێشوازیکردنە لە شاندە ئەمریکییەکە کە بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بگەنە ئیسلام ئاباد، هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی کۆبونەوەکان و ئاستی جدییەتی لایەنەکان لە تەمومژدا ماوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتى تورکیا کۆ دەبێتەوە و پرسى پەکەکە و کچە کوردێک لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەر ئەمریکا جدی بێت لە دانوستانەکاندا؛ شاندێک دەنێرینە پاکستان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشدارى خوولى دووەمی دانووستانەکان بکەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەمان دەدەینەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە دانیشتوانی باشووری لوبنان دەدرێت لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆکان بە تەواویی بازرگانیی دەریایی ئێرانی وەستاندووە

سەرەتا