2 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: لهسهر داوای پاكستان شهڕ دهست پێ ناكاتهوه
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەسەر داوای پاکستان، هەتا ئەو کاتەی کە پێشنیازی ئێران ڕادەگەیەندرێت، بڕیاریان دا کە ئاگربەست لەگەڵ ئەو وڵاتە درێژ بکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی ئێران تووشی "دابەشبوون" بووە و لەسەر داوای پاکستان، ئەو ئاگربەستەی درێژ کردەوە کە ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.
سەرۆکی ئەمریکا نووسیوێتی: "بە سەرنجدان بەوەی کە ئێران بە شێوەیەکی جددی تووشی دابەشبوون بووە، لەسەر داوای سوپاسالاری پاکستان عاسم مونیر و سەرۆکوەزیران شەهباز شەریف، کە داوایان کردووە هەتا ئەو کاتەی کە بەرپرسانی نوێنەرانی ئێران پێشنیازی خۆیان ئاراستە دەکەن، هێرشەکان ڕابگرین، بۆیە من فەرمانم بە هێزەکانمان کرد کە درێژە بە گەمارۆکەیان بدەن و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێک. بۆیە ئاگربەستەکە هەتا ئەو کاتەی کە ئەوان (ئێران) پێشنیازەکانیان ئاراستە دەکەن و دانوستانەکان بە هەر شێوەیەک بێت ئەنجامێکی هەبێت، ئاگربەست بەردەوام دەبێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە