2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: وادهی زیاتر به ئێران نادرێت
پهیام
وتەبێژی کۆشکی سپی، کارۆلین لیڤیت دەنگۆکان لەبارەی پێدانی چەند ڕۆژێک وادە لە لایەن سەرۆکی وڵاتەکەیان دۆناڵد ترەمپ بە ئێرانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، "بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراونەتەوە، سەرۆک هیچ وادەیەکی کۆتایی بۆ ڕێککەوتن لەگەل ئێران دیاری نەکردووە و ئەوە تەنیا لە لایەن سەرۆکەوە دیاری دەکرێت".
لە لێدوانێکدا بۆ فۆکس نیوز، کارۆلین لیڤیت رایگەیاند، "سەرۆک بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی کە لە هەندێک میدیادا باسی لێ دەکرێت، هیچ وادەیەکی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دیاری نەکردووە، ئەوە تەنیا لە لایەن سەرۆکەوە دیاری دەکرێت".
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک تا ڕادەیەک "نەرم و نیانی" نیشان داوە و لەبەرانبەردا چاوەڕوانی وەڵامێکی یەکگرتوویە لە ئێرانییەکان و بە ئاشکراش هێڵی سووری خۆی بۆ دیاری کردوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە