پێش 3 هەفتە 236 جار خوێنراوەتەوە

زانیاری لەسەر سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانی عێراق 10ملیۆن دۆلار خەڵاتێتى

پەیام

ئەمریكا خەڵاتێكی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ پێدانی زانیاری لەسەر سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانی عێراق ڕادەگەیەنێت و گروپەش ئەو كارە بە چاوەڕوانكراو ناو دەبات.  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەڵاتێكی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند: بۆ هەر كەسێك زانیاری ورد لەسەر هاشم فینیان ڕەحیم ئەلسەراجی، ناسراو بە "ئەبو ئالا وەلائی" بدات. 

وەلائی سكرتێری گشتیی كەتیبەكانی "سەیدولشوهەدا"یە، كە واشنتۆن وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێنی كردووە و بەدوای سەركردەكەیدا دەگەڕێت بۆ دادگاییكردنی.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، حكومەتی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە كە كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا بەرپرسیارن لە كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی و تۆمەتباری كردوون بە ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا.

جگە لە خەڵاتە داراییەكە، حكومەتی ئەمریكا بەڵێنی پێدانی مافی نیشتەجێبوونیشی لەو وڵاتەداوە بەو كەسانەی هاوكاریان دەكەن داوە. 
هاوكات.
گروپەكەش ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە چاوەڕوان كراو ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت ئەو كارە بەشێكە لە پاكتاوی ئەمریكا و ئیسرائیل لەناوچەكە دژی ئەوانەی لەبەرەی مقاوەمەن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی سه‌باح: ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە و کابینەى وزاری عەلى زەیدی کۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە بیابانەکانی وڵاتەکەمان بوونی نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق: سبەی، یان دووسبەی دەنگ بە كابینەی نوێی حكوومەت دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دژ بە كەمكردنەوەی نرخی گەنم، سبەى لە بەغداد جووتیاران خۆپیشاندان دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی عێراق: چەندین سەركردە و ئەندامی باڵای بەعس دەستگیر كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی دەستپاكی هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف دەستگیر دەكات

سەرەتا