پێش 4 هەفتە 239 جار خوێنراوەتەوە

جارێکى دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانى کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلابکاتەوە

پەیام

جارێكی دیكە چوارچێوەی هەماهەنگیی لە دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبەش شكستی هێنا و، كۆبوونەوەكەی شەوى ڕابردووى بۆ ئەمڕۆ دواخست.

لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە كۆبوونەوەكەیاندا كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكلا بكەنەوە، بەڵام دوای كۆبوونەوەکەیان كە لە ماڵی هومام حەموودی بەڕێوە چوو جارێكی دیكە لەو هەنگاوە شكستیان هێنا و هیچ  ئەنجامێكیان بوو.

سەركردەكانی شیعە دوای ئەوەی نەیانتوانی كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە، كۆبوونەوەكەیان بۆ سبەی ڕۆژی شەممە جارێكی دیكە دواخستەوە.

ئەمە و زۆرێك لە سەركردەكانی چوارچێوەكە داوای دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە دەنگدانی ناوخۆی خۆیان دەكەن، بەڵام هەندێكیان كە كورسیی پەرلەمانییان زۆرە، ئەوە ڕەت دەكەنەوە و بە نادادپەروەریی دەزانن، بەڵكو داوا دەكەن كاندیدەكە بە دەنگدانی ناو پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی یەكلا بكرێتەوە.

بەپێی دەستووری عێراق، دوای 15 ڕۆژ لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، دەبێت سەرۆكوەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێردرێت، بەوپێیەی سەرۆككۆماری عێراق ڕۆژی 11ـی نیسان هەڵبژێردرا، تەنیا یەک ڕۆژ ماوەی دەستووری لەبەردەم لایەنەكانی شیعەدا ماوە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران و ئەگەر نەتوانن بگەنە ڕێككەوتن ڕەنگە هاوشێوەی یەكێتی و پارتی بە ناكۆییەوە بچنە ناو كێبڕكێی پەرلەمانییەوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا