پێش 4 هەفتە 121 جار خوێنراوەتەوە

عێراق وەرگرتنی خێزانەكانی نێو كامپی هۆلی بە فەرمی ڕاگرت

پەیام 

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند: حكومەتی فیدراڵ بڕیاری داوە دۆسیەی وەرگرتنی خێزانە عێراقییەكانی نێو كامپی "هۆل" لە سووریا دابخات. 

بەپێی زانیارییەكان، لەم قۆناغەدا هیچ کاروانێکى نوێی خێزانی چەكدارانی داعش ناگەڕێندرێنەوە و پرۆسەكە بە تەواوی ڕاگیراوە، ئەم بڕیارەش وەك هەنگاوێك بۆ پێداچوونەوەی گشتگیر بە ڕێكارە ئەمنییەكان و ڕێكخستنەوەی میكانیزمەكانی وەرگرتنی ئەوان لە داهاتوودا ئەژمار دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، هەر گەڕانەوەیەكی دیكە لە داهاتوودا، پێویستی بە گفتوگۆی فەرمی و ڕێككەوتنی نوێ لەگەڵ حكومەتی سووریا دەبێت. 

حكومەتی عێراقیش جەخت دەكاتەوە، دەبێت هاوسەنگی لە نێوان لایەنی مرۆیی و پێویستییە ئەمنییەكاندا هەبێت، بەتایبەت لە پرسی وردبینی و دووبارە شیاندنەوەی ئەو خێزانانەی كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، تاوەكو سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئاسایشی وڵات بپارێزرێت.

كامپی هۆل یەكێكە لە ئاڵۆزترین دۆسیە ئەمنییەكان كە عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا كاری لەسەر كردووە، ئەوەش  لە كاتێكدا كە پێشتر حكومەت پلانی هەبوو هەموو خێزانەكان بگەڕێنێتەوە، بەڵام لەئێستادا بەربەستی نوێ هاتوونەتە پێش. زۆربەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە، بۆ كامپی "جەدعە" نێردراون تاوەكو لە ڕووی دەروونییەوە بۆ تێكەڵبوونەوەیان بە كۆمەڵگە ئامادە بكرێنەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا