2 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

خامنەیی: هێزی سەربازیمان خۆى سەلماندووە و كاتی سەركەوتنمانە لە جەنگی ئابووری دا

پەیام

موجته‌با خامنه‌یی ڕێبەری باڵای ئێران داوای تێكشكاندنی دوژمن دەكات لە قۆناغی "جیهادی ئابووری"دا و مامۆستایان و كرێكاران بە كاریگەرترین چەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان لەقەڵەم دەدات.

ڕێبەری ئێران لە پەیامێكدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران و مامۆستایانەوە كە لە وڵاتەكەی دەکاتە رۆژى هەینى و شەممە واتە 11 و 12ی ئوردیبهشت، ڕایگەیاند، كۆماری ئیسلامی دوای 47 ساڵ خەبات، هێزی سەربازیی خۆی بە جیهان سەلماندووە و ئێستا كاتی سەركەوتنە لە جەنگی ئابووری و فەرهەنگیدا. 

خامنەیی جەختی كردەوە كە مامۆستایان بەرپرسن لە پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی لای گەنجان، كرێكارانیش وەك "سەرمایەی نیشتمانی" كەرەستەی سەرەكیی گەشەی ئابوورین.

هەروەها داوای كرد بەرهەمی ناوخۆیی بكرێتە ئەولەویەت و ڕێگری لە دەركردنی كرێكاران لە كارگەكانی بەرهەمهێنان بكرێت. 

ئاماژەی بەوەش كرد، مەیدانی كار لە ماڵەوە تاوەكو كارگە و كێڵگەكان درێژ دەبێتەوە، و هەوڵی جدی و پابەندبوون كلیلی سەركەوتنە مەزنەكانن بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانى گەڕاندووەتەوە ناو دانوستانەكان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: هێزی سەربازیمان خۆى سەلماندووە و كاتی سەركەوتنمانە لە جەنگی ئابووری دا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیمارات گەشتى عێراق و دوو وڵاتى دیکە لە هاووڵاتیانى قەدەغە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ پێ ناپارێزرێت چ جای وڵاتانی هاوپه‌یمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: گه‌مارۆی ده‌ریایی دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌ست به‌سه‌ر 50 به‌له‌می كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگریدا گیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌وره‌ترین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێ ده‌هێڵێت

سەرەتا