1 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریكا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانى گەڕاندووەتەوە ناو دانوستانەكان

پەیام

لە هەمان چوارچێوەدا، پێگەی هەواڵیی ئاكسیۆس بڵاوی كردەوە كە ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لیستێكی هەمواركردنەوەی بۆ یەكەم پێشنیازی ئێران ناردووە.

پێگەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە لیستی هەمواركردنەوەكان جەختیان كردووەتەوە لەسەر دووبارە گەڕاندنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی بۆ ناو دەقی ڕێككەوتنەكە، و داواكردن لە ئێران بۆ پابەندبوون بەوەی هیچ یۆرانیۆمێكی پیتێندراو نەگوازێتەوە تا ئەو كاتەی دانوستانەكان بەردەوامن.

ئاكسیۆس دەڵێت ئەمریكا داوای پابەندبوونی ئێرانیشی كردووە بە دەستپێنەكردنەوەی هیچ چالاكییەك لەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی كە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە.

ئەمانە لە كاتێكدان كە دوێنێ بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی ئەنجامدانی "لێدانی بەئازار و بەردەوام بۆ ماوەیەكی درێژ"ی لە بنكە ئەمریكییەكان كرد ئەگەر واشنتۆن هێرشەكانی بۆ سەر ئێران نوێ بكاتەوە، بەرپرسێكی ئەمریكییش بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبووە كە ترەمپ سەبارەت بە پلانەكان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران بە مەبەستی ناچاركردنی بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان، كورتەزانیاریی لەلایەن سێنتكۆمەوە پێدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانى گەڕاندووەتەوە ناو دانوستانەكان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: هێزی سەربازیمان خۆى سەلماندووە و كاتی سەركەوتنمانە لە جەنگی ئابووری دا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیمارات گەشتى عێراق و دوو وڵاتى دیکە لە هاووڵاتیانى قەدەغە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ پێ ناپارێزرێت چ جای وڵاتانی هاوپه‌یمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: گه‌مارۆی ده‌ریایی دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌ست به‌سه‌ر 50 به‌له‌می كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگریدا گیرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌وره‌ترین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێ ده‌هێڵێت

سەرەتا