1 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: ئاگربهستی لوبنان بهردهوام دهبێت و پهیوهندی به هیچ پێشهاتێكی لهناكاو لهگهڵ ئێران نیه
پهیام
ئەمریکا بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی لوبنان بەردەوام دەبێت و ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ پێشهاتێکی ئەمنی یان سەربازی لەگەڵ ئێران، سەرەڕای بەردەوامیی گرژییەکانی سەر سنوور و بهردهوامیی هێرشەکان.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکهوه بڵاویکردەوە، واشنتن بە تەلئەبیبی ڕاگەیاندووە کە پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پرۆسەیەکی جێگیرە و بە جیا لە هەر ململانێ و پەرەسەندنێکی لهناكاو لەگەڵ تاران مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەم پەیامەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ١٧ی نیسانی ڕابردوو و درێژکردنەوەی پاش کۆبوونەوەی باڵیۆزانی هەردوو وڵات لە واشنتن، هێشتا پێکدادانی مەیدانی بەردەوامە. سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕانەگرتووە، لە بەرانبەریشدا حزبوڵڵا بە مووشەک و درۆن وەڵامی جووڵەی هێزەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانەوە لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە، زیاتر لە دوو هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتیی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون، ئەمەش وایکردووە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی چوارچێوەی ئاگربەستەکە چڕتر ببنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە