پێش 3 هەفتە 369 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی ئەورووپا دەیانەوێت دوور لە ئەمریكا توانا سەربازیەكانیان بەهێز بكەن

پەیام

وڵاتانی ئەورووپا بیر لەوە دەكەنەوە توانا سەربازسیەكانیان بەهێز بكەن و پێویستیان بە ئەمریكا نەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتۆن بڕیاری دا پێنج هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا بكشێنێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئەلیسۆن هارت، وتەبێژی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەوان لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەمریكا تاوەكو لە ڕەهەندەكانی بڕیاری كەمكردنەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە ئەڵمانیا تێ بگەن. 

هارت ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەم هەنگاوەی واشنتۆن پێویستیی وەبەرهێنانی زیاتری ئەورووپا لە كەرتی بەرگریدا دەردەخات، هەر وەك چۆن پێشتر لە ڕێككەوتنی لوتكەی لاهای، كە هاوپەیمانان بڕیاریان دا سەدا پێنجی كۆی بەرهەمی نێوخۆیی بۆ كاروباری سەربازی تەرخان بكەن، تاوەكو ئەوروپایەكی بەهێزتر لە ناو ناتۆیەكی تۆكمەتردا بنیاد بنێن.

لە لایەكی دیكەوە، بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، لە وەڵامی پلانی پاشەكشێی پێنج هەزار سەربازی ئەمریكی لە وڵاتەكەی، ڕایگەیاند دەبێت وڵاتانی ئەوروپا بەرپرسیارێتیی زیاتری ئاسایشی خۆیان بگرنە ئەستۆ. 

پیستۆریۆس جەختی كردەوە ئەڵمانیا لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە بۆ بەهێزكردنی تواناكانی سوپا و خێراكردنی كڕینی چەك و كەرەستەی سەربازی لەگەڵ پەرەپێدانی ژێرخانی بەرگری، تا توانای بەرگری لە خۆی هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ خوازیاری هێرشکردنە سەر ئێرانە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەکانى ڕووسیا مانۆڕى ئەتۆمی ئەنجام دەدەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى تڕەمپ؛ پوتین لەگەڵ شاندێکى گەورە گەیشتە چین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلۆن مەسک سکاڵایەکی به چات جی بی تی دۆڕاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... هێرش کرایە سەر ناوەندێکى ئیسلامی و سێ کەس کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین لە دۆسیەی ئێراندا داوا لە ئەمریكا دەكات لە دانوستان بەردەوام بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای نێودەوڵەتی فەرمانی گرتنى بۆ پێنج بەرپرسی دیكەی ئیسرائیل دەركردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەكات

سەرەتا