پێش 2 هەفتە 195 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌م بكاته‌وه‌

په‌یام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند واشنتن چاو بە ژمارەی هێزەکانیدا لە ئەڵمانیا دەخشێنێتەوە و بەم نزیکانە بڕیاری کەمکردنەوەیان دەدات، ئەمەش دوای ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە جەنگی ئێران دێت. 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی خەریکی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەیە بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن. 
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و بەرلین لەسەر دۆسیەی ئێران ڕوو لە هەڵکشانە. لەو چوارچێوەیەشدا، فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕەخنەی توندی لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەمریکا لەگەڵ ململانێکان گرت و ڕایگەیاند دانوستانکارانی ئەمریکی لەلایەن سەرکردایەتی ئێرانەوە "سوکایەتییان پێ دەکرێت"، بەتایبەت کە گفتوگۆکان بەردەوامن و هیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش بۆ کۆتاییهاتنی جەنگەکە لە ئارادا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا