پێش 2 هەفتە 293 جار خوێنراوەتەوە

ئێران ژمارەیەک داواکاری ئاڕاستەى ئەمریکا کردووە و تڕەمپیش دەڵێت پەسەندی ناکەن

پەیام

ئێران پێشنیازێکی ١٤ خاڵی وەک نەخشەڕێگەی کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاراستەی ئەمریکا کردووە، کە کشانەوەی هێزەکان، هەڵگرتنی گەمارۆکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لەخۆدەگرێت؛ دۆناڵد ترەمپیش لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەکە هاتە دەنگ. 

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، تاران لە ڕێگەی وڵاتی پاکستانەوە وەڵامێکی ١٤ خاڵیی بۆ پێشنیازە ٩ خاڵییەکەی ئەمریکا ناردووە. ئەم هەنگاوە وەک نەخشەڕێگەیەکی کۆنکرێتی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و جەنگ لە ناوچەکەدا دەبینرێت، کە تێیدا تاران هێڵە سوورەکانی خۆی بۆ واشنتن دیاریکردووە. 

ئاژانسی هەواڵی "فارس" ئاماژەی پێ کردووە، پێشنیازە ئێرانییەکە پاش پێداچوونەوەیەکی ورد لە ناوەندەکانی بڕیاردانی ئەو وڵاتە و وەرگرتنی ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕادەستی لایەنی ئەمریکی کراوە. ئەم پێشنیازە کۆمەڵێک مەرجی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران، پێدانی گەرەنتی بۆ هێرشنەکردنە سەر تاران و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکان. 

بەشێکی دیکەی داواکارییەکانی ئێران بریتین لە ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکانی و کەمکردنەوەی سزاکان، لەگەڵ پێدانی قەرەبووی دارایی بەرانبەر ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە پێیان گەیشتووە. هەروەها تاران داوای کردووە کۆتایی بە شەڕ لە بەرەکانی دیکەش بهێنرێت، بەتایبەت لە لوبنان، و میکانیزمێکی نوێش بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دابنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ خوازیاری هێرشکردنە سەر ئێرانە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەکانى ڕووسیا مانۆڕى ئەتۆمی ئەنجام دەدەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى تڕەمپ؛ پوتین لەگەڵ شاندێکى گەورە گەیشتە چین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلۆن مەسک سکاڵایەکی به چات جی بی تی دۆڕاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... هێرش کرایە سەر ناوەندێکى ئیسلامی و سێ کەس کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین لە دۆسیەی ئێراندا داوا لە ئەمریكا دەكات لە دانوستان بەردەوام بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای نێودەوڵەتی فەرمانی گرتنى بۆ پێنج بەرپرسی دیكەی ئیسرائیل دەركردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەكات

سەرەتا