2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: دهستپێكردنهوهی جهنگ ئهگهرێكی دوور نییه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران بهدوور نازانێت و جەخت دەکاتەوە وڵاتەکەی پێش کاتی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاران ناکشێتەوە و رێگەش نادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە فلۆریداوە ڕایگەیاند، ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ئهگهرێكی دوور نیه. ناوبراو گەمارۆکانی سەر تارانی بە "زۆر گونجاو" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئێران گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و بۆ دووبارە بونیادنانەوەی تواناکانی، پێویستی بە ٢٠ ساڵ دەبێت.
لەبارەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە، ترەمپ ئاشکرای کرد کە هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنێکی پێ گەیشتووە، بەڵام پێشبینی دەکات ئەو پێشنیازەی ئێران جێگەی ڕەزامەندی نەبێت. سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن بە زوویی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاران ناکشێتەوە بۆ ئەوەی دوای سێ ساڵی دیکە کێشەکان سەر هەڵنەدەنەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا قورسە بزانیت کێ سەرکردەی ڕاستەقینەی ئێرانە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئێران ڕایگەیاند تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە و دەبێت لە نێوان ڕێککەوتنی سیاسی یان گەڕانەوە بۆ جەنگ، یەکێکیان هەڵبژێرێت. کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پلانێکیان لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە پێشکەش کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە