پێش 1 هەفتە 258 جار خوێنراوەتەوە

تاران: واشنتن بەربەستە لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ

پەیام
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا ڕێگرە لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، هاوکات وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتە ناوچەییەکان و هەوڵەکانی ئاشتییان تاوتوێ کرد. 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن بەرپرسیارە لە خاوبوونەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاماژەی پێ کرد  ئەمریکا ناتوانێت دەستبەرداری داواکارییە توندڕەوەکانی بێت. سەبارەت بە گرژییەکانی گەرووی هورمز، ناوبراو ڕایگەیاند دۆخی ئێستای گەرووەکە دەرەنجامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران و پێشتر ئەو ناوچەیە ڕێڕەوێکی ئارام بووە بۆ کەشتیوانی نێودەوڵەتی. 
هەروەها ئاماژەی پێ کرد هەموو ئەو ڕێکارانەی تاران لە گەرووی هورمز گرتوویەتیە بەر لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەگونجێن. وتیشی: "وڵاتان و خاوەن کەشتییەکان باش دەزانن کە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆیان دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بکەن. " تاران جەختیش دەکاتەوە ئەمریکا نەک هەر لە گەرووی هورمز، بەڵکو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانیشدا بووەتە هۆکاری تێکدانی ئاسایش، بۆ ئەم مەبەستەش ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین وەک دوو ئەندامی گرنگی ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاوێژدایە. 
لە لایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد ئیسحاق دار، هاوتا پاکستانییەکەی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی تاران تاوتوێ کرد. عێراقچی لە هەژماری فەرمی خۆی دەستخۆشی لە ڕۆڵی بونیاتنەرانەی ئیسلام ئاباد کردووە کە وەک نێوەندگیرێک لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان: ئێران توانا مووشه‌كییه‌كانی خۆی ڕێكخستوه‌ته‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ باشووری لوبنان پێكدادانی چڕ به‌رده‌وامه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە هێرش بۆ سەر ئاوەکان و بەرژەوەندییەکانمان نادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: سوپا ئامادەیە و وەڵامی پێشبینی نەکراو دەدەینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەکی ئیسرائیلی: گرووپه‌ چه‌كداره‌كان خه‌ریكی ڕێكخستنه‌وه‌ی تواناكانیانن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و؛ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و هێشتا ئێران مه‌ترسیداره‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە بارەی ناردنی كەشتی ئێران هۆشداریی توند بە بەریتانیا و فەڕەنسا دەدات

سەرەتا