07/05/2026 518 جار خوێنراوەتەوە

ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

پەیام پۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قەیرانی وەرزشی ڕزگاری نەبووە و قەیرانی شەڕ و ئاژاوەی ناوماڵی خۆشی هاتە سەر.

 ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی ئاشکرای کرد، ژووری جلگۆڕینی ڕیال مەدرید یەکێک لە مەترسیدارترین قەیرانەکانی ساڵانی دوایی بەخۆوە دەبینێت. گرژییەکە لەوەوە دەستی پێکرد کە ڤالڤێردی ئامادە نەبوو تەوقە لەگەڵ چۆامینی بکات، ئەمە پاش ئەوە دەمەقاڵێیە دوێنێ لە نێوان هەردوو یاریزانەکە ڕووی دا بوو.

 پاشان کێشەکە پەرەی سەند بۆ شەڕێکی دەستەویەخە، لە کاتی پێکدادانی نێوان ئەو دوو یاریزانەدا ژمارەیەک یاریزان دەستوەردانیان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە، بەڵام لە کاتی ڕووداوەکەدا ڤالڤێردی بەبێ مەبەست بەرکەوتنێکی بەهێزی لەلایەن چۆامینییەوە بەرکەوتووە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی و پێویستی بەوە کردووە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئەم ڕووداوە وایکردووە ئیدارەی یانەکە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات و "لیژنەیەک" بۆ چارەسەری کێشەکە دروست بکەن.

 یاریزانان و ستافی تەکنیکی لەناو شارۆچکەی وەرزشی ماونەتەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە ترسێکی زۆر هەیە لە دابەشبوونی یاریزانان و تێکچوونی تەواوەتی کەشی یانەکە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

 سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پێکدادانە زۆر لەوە خراپتر بووە کە پێشبینی دەکرا و نیشانەی قووڵیی کێشە ناوخۆییەکانی یانە شاهانەکەیە، بەو پێیەی دوو ڕۆژ پێشتریش هەریەکە لە کارێراس و ڕودیگێر بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی یەکدی وەستاونەتەوە و شەڕیان کردووە، ئەگەرچی دواتر کارێراس ڕایگەیاند، بابەتەکە زۆر گەورە نەبووە و چارەسەر کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا