1 کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

"ئێران هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، ئیمارات وەك بنكەیەكی دوژمن دەبینێت"

پەیام

پەرلەمانتارێكی ئێران ڕایگەیاند: ئێران، هاوشێوەی هەرێمی كوردستان ئیمارات وەك بنكەیەكی دوژمن پۆلێن دەكات و هەر ساتێك بێت بنكە سەربازییەكانی ناو ئەو وڵاتە دەكاتە ئامانجی هێرشەكانی.

عەلی خزریان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد، كە سیاسەت و عەقیدەی  سەربازیی وڵاتەكەی بەرانبەر ئیمارات گۆڕانكاری ڕیشەیی بەسەردا هاتووە. 

خزریان ئیماراتی تۆمەتبار كرد بەوەی لە هێرشەكانی ئەمدواییەی سەر ئێراندا بەشداریی ڕاستەوخۆی هەبووە، تەنانەت ئاماژەی بەوە كرد، كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیمارات دوای لادانی ئاڵاكانیان بەشدارییان لە شەڕدا كردووە.

پەڕلەمانتارەكەی ئێران جەختی كردەوە، كە چەمكی "دراوسێیەتی" بۆ ئیمارات كۆتایی هاتووە و هاوكێشە ئەمنییەكەی تاران بۆ هەرێمی كوردستان، لەمەودوا ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە. 

ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران هەڕەشەی ئەوەیشی كرد، كە سوپای ئێران هەر جموجۆڵێكی دوژمنكارانە لە بنكەكانی نێو ئیمارات هەست پێبكات، هاوشێوەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەولێر، ڕاستەوخۆ دەیكاتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دادی توركیا: كاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەی چارەسەریی ببێتە یاسا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە دەریاییەكانی ئێران دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی گرت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵاممان بۆ پێشنیازەكەی ئەمریكا هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێران هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، ئیمارات وەك بنكەیەكی دوژمن دەبینێت"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەمـ.اس: لەگەڵ نێوەنگیرەكان لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە پەیوەندیداین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرەین و ئەمریكا هەوڵى ڕاگرتنی هێرشەكانى ئێران لە گەرووی هورمز دەدەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بەرپرسیارێتی هێرشەكانی سەر باشووری ئێرانی هەڵگرت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەمى دەرمان و نەبوونى خۆراک ژیانى منداڵانی غـ.ەززەى خستوووەتە مەترسییەوە

سەرەتا