1 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
هێزە دەریاییەكانی ئێران دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی گرت
پەیام
سوپای ئێران تانكەرێكی نەوتی بیانی بەناوی "ئۆشن كۆی" لە كەناراوەكانی باشووری وڵات دەستبەسەر كرد، بە تۆمەتی قۆستنەوەی بارودۆخی ناوچەكە بۆ زیانگەیاندن بە هەناردەی نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" بڵاوی كردەوە، هێزەكانی كۆماندۆی دەریایی سوپای ئێران لە ئۆپەراسیۆنێكی شەوانەدا دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی بەناوی (ئۆشیەن كۆی) دا گرتووە.
بەپێی گێڕانەوەی میدیا فەرمییەكانی ئێران، ئەم تانكەرە تۆمەتبارە بەوەی بارودۆخی پڕ لە گرژیی ناوچەكەی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی زیان بە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەنێت.
هێزە ئێرانییەكان دوای كۆنترۆڵكردنی تانكەرەكە، ئاراستەكەیان بەرەو كەناراوەكانی باشووری وڵات گۆڕیوە تا ڕێكاری یاسایی بەرانبەر بگرنە بەر.
هەرچەندە وردەكاری سەبارەت بە كات و شوێنی وردی ئۆپەراسیۆنەكە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام گرتە ڤیدیۆییەكان نیشانی دەدەن كە هێزە دەریاییەكان بە بەلەمی خێرا و لە تاریكی شەودا چوونەتە سەر تانكەرەكە.
ئەم پێشهاتە لە كاتێكدایە كە لە 8ی نیسانەوە ئاگربەست لە نێوان واشنتن و تاران ڕاگەیەندراوە و باس لە نزیكبوونەوەی ڕێككەوتنێكی كۆتایی دەكرێت بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە