1 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وەڵاممان بۆ پێشنیازەكەی ئەمریكا هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە

پەیام

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێشتا وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریكا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرای كرد "وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریكا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، هەر كات گەیشتینە كۆتایی ئاشكرای دەكەین".

لە لایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جگە لەوەی ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووی دا بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلكردنی ئاگربەست ناوی برد، ڕایشیگەیاند: زەبرێكی توندیان لە دوژمن داوە،  ئەگەر پێویست بكات بە توندی وەڵامی هەر دەستدرێژی، یان سەركێشییەكی نوێش دەدەنەوە. 

ڕایشیگەیاند: هەرچەندە ئێمە لە دۆخی ئاگربەستداین، بەڵام هێزەكانمان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان و بە وردی چاودێری پێشهاتەكان دەكەین.

لای خۆیەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكیدا لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: هەر كاتێك چارەسەری دیپلۆماسی لەسەر مێز بێت، ئەمریكا سەركێشییەكی سەربازیی بێباكانە هەڵدەبژێرێت.

لەگەڵ وروژاندنی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەمە تاكتیكێكی گوشاری خاوە؟ یان ئەنجامی كارێكی تێكدەرانەیە كە خەریكی هەڵخەڵەتاندنی سەرۆكی ئەمریكایە بۆ كێشكردنی بۆ نێو زۆنگاوێكی دیكە؟ نووسی: هۆكارەكان هەرچییەك بن، ئەنجامەكە ئەوەیە كە ئێرانییەكان هەرگیز بەرانبەر فشارەكان ملنادەن و هەمیشە دیپلۆماسی دەبێتە قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دادی توركیا: كاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەی چارەسەریی ببێتە یاسا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە دەریاییەكانی ئێران دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی گرت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵاممان بۆ پێشنیازەكەی ئەمریكا هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێران هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، ئیمارات وەك بنكەیەكی دوژمن دەبینێت"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەمـ.اس: لەگەڵ نێوەنگیرەكان لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە پەیوەندیداین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرەین و ئەمریكا هەوڵى ڕاگرتنی هێرشەكانى ئێران لە گەرووی هورمز دەدەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بەرپرسیارێتی هێرشەكانی سەر باشووری ئێرانی هەڵگرت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەمى دەرمان و نەبوونى خۆراک ژیانى منداڵانی غـ.ەززەى خستوووەتە مەترسییەوە

سەرەتا