2 کاتژمێر پێش ئێستا 185 جار خوێنراوەتەوە

دواى چەند پێکدادانێک، دۆخى گەرووى هورمز لەئێستادا ئارامبووەتەوە

پەیام

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، هێزە دەریاییەکانیان وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە کە سوپای ئەمریکا بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان ئەنجامی دابوو؛ ڕاشیانگەیاندووە، لە ئێستادا دۆخی گەرووى هورمز ئارامە، بەڵام هێزەکانیان لە ئامادەیی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێک.
 
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوای کردە شەڕەنگێزییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران، هێزە دەریاییەکانیان وەڵامی ئەو پێشێلکارییانەیان داوەتەوە.
  
ئاماژەشیان بەوەکردووە، دوای ماوەیەک لە تەقە لە نێوان هەردوولا، لە ئیستادا پێکدادانەکان وەستاون و دۆخەکە بەرەو ئارامی چووە و شەڕ وەستاوە.

شەوى ڕابردوو زنجیرەیەك تەقینەوە لە شاری بەندەر عەباس و دوورگەی قیشم لە نزیك گەرووی هورمز ڕوویان داوە، ئەمریكا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد، كە هێرشی بۆسەر دوو شوێن ئەنجام داوە.

بەرپرسێكی سوپای ئێرانیش بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە "لە وەڵامی هێرشەكەدا، بە هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سێ كەشتی جەنگی ئەمریكییان پێكاوە و ناچاریان كردوون پاشەكشە بكەن".

بەرپرسانی سەربازی ئێران دەڵێن: هێرشەكان دوای ئەوە هاتوون، كە ئەمریكا تانكەرێكی نەوتی ئێرانی و چەند ناوچەیەكی مەدەنی لە كەناراوەكان كردووەتە ئامانج. لە بەرانبەردا، واشنتۆن دەڵێت: هێرشەكان وەك وەڵامێك بوون بۆ هێرشی پاسداران بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان. 

لای خۆیەوە وتەبێژێك لە بارەگای خاتەمولئەنبیاوە بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاند: واشنتۆن ئاگربەستی پێشێل كردووە و هێرشەكەش بە پشتیوانی چەند وڵاتێكی ناوچەكە ئەنجام دراوە.

وتەبێژەكەی خاتەمولئەنبیا هۆشدارییشی بە ئەمریكا و ئەو وڵاتانە دا كە هەر هێرشێك وەڵامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى چەند پێکدادانێک، دۆخى گەرووى هورمز لەئێستادا ئارامبووەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دادی توركیا: كاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەی چارەسەریی ببێتە یاسا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە دەریاییەكانی ئێران دەستیان بەسەر تانكەرێكی نەوتی بیانی گرت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵاممان بۆ پێشنیازەكەی ئەمریكا هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێران هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، ئیمارات وەك بنكەیەكی دوژمن دەبینێت"

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەمـ.اس: لەگەڵ نێوەنگیرەكان لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە پەیوەندیداین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرەین و ئەمریكا هەوڵى ڕاگرتنی هێرشەكانى ئێران لە گەرووی هورمز دەدەن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بەرپرسیارێتی هێرشەكانی سەر باشووری ئێرانی هەڵگرت

سەرەتا