09/05/2026 255 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی عێراق: چەندین سەركردە و ئەندامی باڵای بەعس دەستگیر كران

پەیام

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕێكخراوێكی نهێنیی بەعسی قەدەغەكراوی هەڵوەشاندەوە و بە چوونە نێو پەخشی ڕاستەخۆیشیان تووشی شۆكی كردن.

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: دەزگاكە ئۆپڕاسیۆنێكی دژی پێكهاتەیەكی حزبی بەعسی قەدەغەكراو ئەنجام دا كە بە ناو و ناسنامەی نوێوە لە سۆشیاڵ میدیا چالاك بوون. 

دەزگاكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەم هەوڵە دوای چەند مانگێك لە كاركردنی وردی تەكنیكی و هەواڵگری دێت كە تێیدا توانرا بچنە نێو بنكە و پلاتفۆرمە نهێنییەكانی ئەو ڕێكخراوەوە و بە تەواوی كۆنترۆڵیان بكەن.

ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە "پاش دیارییكردنی ئامانجەكان، هێزەكان لە چەند پارێزگایەكدا هەڵیانكوتایە سەر مۆڵگەكانیان و چەندین بەڵگە و كەرەستە و سەركردە و ئەندامی باڵایان دەستگیر كرد".

ئەرشەد حاكم وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی لە نێو یەكێك لە پەخشە ڕاستەوخۆ نهێنییەكانی بەعسییەكان دەركەوت و ڕایگەیاند: هەموو جوڵەكانیان لەژێر چاودێری دەزگاكەیاندایە ئەمەیش ئەندامانی ڕێكخراوكەی تووشی شۆك كرد.

ئاسایشی نیشتمانی جەخت دەكاتەوە ئەمە سەرەتای قۆناغێكی نوێیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشماوەكانی ئەو جۆرە تۆڕە قەدەغەكراوانە لە سەرتاسەری عێراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

سەرەتا