09/05/2026 160 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن

پەیام

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە باس لە چوونی زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجوومەن بۆ حەج دەكەن و ڕایگەیاند: تەنیا 29 ئەندام بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن.

ئەمڕۆ، شەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو هەواڵ و زانیارییەی ڕەت كردەوە، كە دەربارەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەن لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بڵاو كراونەتەوە و ڕایگەیاند: ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو ئەندامانەی لە حەجی ئەمساڵدا بەشدار دەبن تەنیا (29) ئەندامن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەو بارەوە، ڕوون كراوەتەوە، كە بەشێك لەوان ئەندامی لیژنەی ئەوقافن و بە ئەركێكی فەرمی دەنێردرێن بۆ چاودێریكردنی كاروباری حاجیانی عێراقی و ڕێكارە ڕێكخراوەییەكان. بەشەكەی دیكەشیان ئەو كەسانەن كە مەرجەكانی حەجیان تێدابووە و ناوەكانیان لە تیروپشكی فەرمیدا دەرچووە پێش ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوە كرد، ئەو ژمارانەی لە هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێنەوە، پشت بە هیچ زانیارییەكی فەرمی نابەستن. 

داواشی كرد بۆ ڕێزگرتن لە ڕای گشتی و گواستنەوەی ڕاستییەكان، وردی لە گواستنەوەی زانیارییەكاندا هەبێت و تەنها پشت بە بەیاننامەی لایەنە پەیوەندیدارەكان ببەسترێت. 

ئەم ڕوونكردنەوەیە دوای ئەوە هات كە هەندێك ماڵپەڕی هەواڵ، باسیان لەوە كردبوو زیاتر لە 100 پەرلەمانتار كە دەكاتە سێیەكی ئەندامانی پەرلەمان، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ گەشتی سعودیە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕۆژانە هەزار تانكەر نەوت لە ڕێگەی سووریاوە هەناردە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە داخرانی گەرووی هورمز، عێراق بە گەورەترین زیانمەند دادەنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد گەرەنتیی ئەمنی دەداتە كۆمپانیا بیانییەكان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێم

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

سەرەتا