2 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: ئامانجی ئەوروپی و ئەمریكی بەرامبەر ئێران یەكگرتووە
پەیام
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند بە رانبەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ئەورووپا و ئەمریكا یەك ئامانجیان هەیە و خوازیاری بەردەوامی هاوپەیمانی ناتۆیشە.
فریدریچ مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوروپا و ئەمریكا ئامانجێكی هاوبەشیان هەیە، ئەویش ڕێگریكردنە لەوەی ئێران بتوانێت چەكی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
مێرتس ئاماژەی بەوە كرد، سەرەڕای هەندێك ناكۆكی و ئاڵنگاری، ئەوروپا بە جیدی دەیەوێت هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ" بە زیندویی بمێنێتەوە و وەك هاوپەیمانییەكی گرنگ بۆ داهاتوو بەردەوام بێت.
سەبارەت بە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كشانەوەی 5 هەزار سەربازی ئەمریكی لە ئەڵمانیا، مێرتس نیگەرانی خۆی نیشان دا و جەختی كردەوە، كە وڵاتەكەی هێشتا گرنگییەكی زۆر بە هەبوونی سوپای ئەمریكا و پاڵپشتییە سەربازییەكانی واشنتن دەدات.
ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لە لایەن چاودێرانەوە وەك پەیامێكی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەڵمانیا دەبینرێت، بەتایبەت لە كاتێكدا كە ناكۆكییەكانی نێوان تڕەمپ و ئەوروپا لەسەر پرسی جەنگ لەگەڵ ئێران و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تاران قووڵتر بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە