1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: بەرپرسیارێتی ئەنجامە ئازاربەخشەكان لە ئەستۆ دەگرم

پەیام

دوای شكستی گەورەی پارتەكەی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە و بەرپرسیارێتی ئەنجامە ئازاربەخشەكان دەگرێتە ئەستۆ.

دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كە تێیدا پارتی كرێكاران شكستی هێنا و پێگەكانی لە وێڵز و ئینگلتەرای بەرانبەر پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەكان و نەتەوەییەكان لەدەست دا، كێیر ستارمر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی دا لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.

ستارمر جەختی كردەوە، كە دەست لە كار ناكێشێتەوە و وڵات تووشی ئاڵۆزی ناكات و ئەنجامەكان كە بە "زۆر سەخت و ئازاربەخشن" ناوی برد دەگرێتە ئەستۆ و بەشێك لە ئەندامانی حكومەتەكەیشی پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی.
 
تا ئێوارەی هەینی، پارتی كرێكاران نزیكەی 1200 كورسی و 27 ئەنجومەنی لەدەست دا كە لە ساڵی 2024 بەدەست هێنابوون دوای ئەوەی بەرانبەر پارتی پارێزگاران سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.

لای خۆیەوە، نایجل فاراج كە سەرۆكایەتی پارتی "ڕیفۆرم یو كەی"ی دژە كۆچبەر دەكات و توانیویەتی زیاتر لە 1300 كورسی و 13 ئەنجوومەن بەدەست بهێنێت،  پێشبینی كردووە كە لە چەند مانگی داهاتوودا ستارمر لە پۆستەكەی لاببرێت. 

ئەم هەڵبژاردنە پێنج هەزار كورسی لە كۆی 16 هەزار كورسیی ئەنجومەنە ناوخۆییەكانی ئینگلتەرای دەگرتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: بەرپرسیارێتی ئەنجامە ئازاربەخشەكان لە ئەستۆ دەگرم

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: سەربازەكانمان ڕووبەڕووی هێزێك دەبنەوە كە ناتۆ پشتیوانیی دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گۆڤارێكی ئەمریكی: ترەمپ زۆر بە تاسەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاو: مانگی ڕابردوو نرخی خۆراك بە ڕێژەی دوو لە سەد بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێرشەکەى سەر ئێران لێدانێكی سووك بووە و ئاگربەست بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران، ئەمریكا بەرپرسێکى باڵاى عێراقى سزادا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵى دادگەری دەستیپێكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا باس لە نزیكی ڕێككەوتن دەکات و ئێرانیش داواكارییەكانی ڕەتدەكاتەوە

سەرەتا