2 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
گۆڤارێكی ئەمریكی: ترەمپ زۆر بە تاسەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران
پەیام
گۆڤارێكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: سەرۆكی ئەمریكا زۆر بە تاسەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران.
گۆڤاری ئەتڵانتیكی ئەمریكی دوێنێ بڵاوی كردەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی دەستپێكردنەوەی كردە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران ڕاڕایە و دەیەوێت بەر لە سەردانەكەی بۆ چین ئاگربەست بەدی بهێنێت.
گۆڤارەكە لە زاری ڕاوێژكارانی ترەمپەوە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ترەمپ باوەڕی وایە توانای هەیە هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران وەك سەركەوتن دەربخات. پێشتریش چەند جارێك سەركەوتنی ڕاگەیاندووە و چەند جارێكیش لە جێی ئەوەی هەڕەشەكانی بباتە سەر كە هەندێك جار ئاماژەی بە ڕوودانی كارەسات بۆ سەر ئێران دەكرد، بەڵام بە پێچەوانەوە كاتی ئاگربەستی درێژ كردووەتەوە!
بە پێی ئەوەی گۆڤارەكە بڵاوی كردووتەوە سەرۆكی ئەمریكا لە جەنگ لەگەڵ ئێران بێهیوا بووە بەتایبەت كە وەك دەردەكەوێت زۆر قورسە و لەو ماوەیەی پێشبینی دەكرا زیاتر درێژەی كێشا. پارتی كۆمارییەكانی دەسەڵاتداریش بە هۆشدارییەوە لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و پاشەكشەی جەماوەریی حزبەكەی دەڕوانێت و نایەوێت وەك پێشینەكانی دیكە لە ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێوە بگلێت.
گۆڤارەكە نووسیویشیەتی: ترەمب ناشیەوێت جەنگی ئێران سەردانەكەی هەفتەی بۆ چین كۆبوونەوەی لوتكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە تێك بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە