پێش 4 هەفتە 107 جار خوێنراوەتەوە

جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

پەیام

جووتیارانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی فیدڕاڵ و ناوچە دابڕێنراوەكان و هەرێمی كوردستانیش وەك ناڕەزایەتی لە بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی گەنم، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا. 

جووتیارێكی كورد بە پەیامی ڕاگەیاند: ئێمە وەكو جووتیارانی كەركووك ستەمی زیاترمان لێ كراوە، بەهۆی ئەوەی زەوییەكانمان لە چوارچێوەی ماددەی 140دایە و كێشە لەسەرە.

جووتیارێكی دیكەش دەڵێت: جووتیارانی پارێزگای كەركووك تاكو ئێستا تەنیا 40%یان پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان بۆ خەرج كراوە. 

پێشتر بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی یەك تەن گەنم لە 850 هەزار دینارەوە بۆ 700 هەزار دینار و بۆ ئەو گەنمەشی لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییدا بەرهەم هێنراوە بۆ 500 هەزار دینار دابەزێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا