پێش 4 هەفتە 250 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌نیاهوو: جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و هێشتا ئێران مه‌ترسیداره‌

په‌یام
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە و سەرەڕای زیانگەیاندن بە تواناکانی تاران، هێشتا مەترسیی پەرەپێدانی یۆرانیۆم، دروستکردنی مووشەک و پشتگیریکردنی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامە. 
نەتەنیاهوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "سی بی ئێس" ئاماژەی به‌وه‌ کرد، هەرچەندە ئیسرائیل دەستکەوتی گەورەی لە بەرەنگاربوونەوەی ئێراندا بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم و بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە پێویستییان بە هەڵوەشاندنەوە هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی و پشتیوانیکردنی بریکارەکانی لە ناوچەکەدا. 
سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی ڕژێمی تاران، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە ڕووخانی ڕژێمی ئێران کارێکی گونجاوە بەڵام گەرەنتی نەکراوە و کاتەکەشی نادیارە. جەختیشی کردەوە کە نەمانی ئەو ڕژێمە بە واتای کۆتاییهاتنی هەژموونی حزبوڵڵا، حەماس و ڕەنگە حوسییەکانیش بێت. 
نەتەنیاهوو نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە ڕۆڵی چین نیشان دا و ڕایگەیاند، پەکین پێکهاتەی تەکنیکی بۆ دروستکردنی مووشەک بە ئێران دەدات، کە ئەمە جێگەی ڕەزامەندیی ئەوان نییە. هاوکات باسی لە مەترسییەکانی داخستنی گەرووی هورمز کرد و ڕایگەیاند، ئێران درەنگ لە قەبارەی ئەو مەترسییانە تێگەیشتووە کە پەیوەستن بە هەڕەشەکردن لە گەرووی هورمز. 
لە کۆتایی قسەکانیدا، نەتەنیاهوو دانی بەوەدا نا کە ئیسرائیل ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی میدیایی و پڕوپاگەندەیەکی نێودەوڵەتی بووەتەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە لە جەنگی میدیاییدا سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام جەختی کردەوە چاو و گوێیەکانیان لە هەموو شوێنێکن و چاودێریی بارودۆخەکە دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا