1 کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

گەردەلوول دووملیۆن كەسى لە ژاپۆن ئاوارە کردووە و ژیانی لە تایوان پەكخستووە

پەیام

گەردەلوولی میكالا دوو ملیۆن كەسى لە ژاپۆن ئاوارە دەكات و ژیانی لە تایوان پەك خستووە.

گەردەلوولی "میكالا" كە وەك تۆفانێكی خولگەیی پۆلین كراوە، دوای تێپەڕبوونی بە تایواندا بەرەو دوورگەكانی باشووری ژاپۆن بەڕێ كەوتووە. 

بەگوێرەی ئاژانسی "جی جی پرێس"ی ژاپۆنی، حكومەت بڕیاری گواستنەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن كەسی داوە و هۆشداریی لە لافاو و ڕوچوونی زەوی داوە.

 هەروەها وەزارەتی زەوی و زاری ژاپۆن ئاماژەی بەوە كردووە كە زیاتر لە 200 گەشتی ئاسمانی و شەمەندەفەر هەڵوەشێندراونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، لە تایوان بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕ، حكومەتەكانی ناوچەكە قوتابخانە و فەرمانگەكانیان داخستووە و بەهۆیەوە 6 ملیۆن كەس لە كار و خوێندن دابڕاون و میدیا جیهانییەكانیش وێنەی كاریگەریی بارانە بەخوڕەكانیان بڵاو كردووەتەوە. 

 لەگەڵئەوەشدا تیمەكانی فریاكەوتن لە تایوان خەریكی گواستنەوەی دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەكانن، چونكە پێشبینی دەكرێت باران تا هەفتەیەكی دیكە بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا بۆ 920 گیانلەدەستدان و هەزاران بریندار بەرزبووەوە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. هێرشبەرەكەی سەر بازاڕی كریسمس كە چالاكێكی دژە ئیسلامە سزادرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەردەلوول دووملیۆن كەسى لە ژاپۆن ئاوارە کردووە و ژیانی لە تایوان پەكخستووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل ڕێكەوتنێكیان بۆ كاری هاوبەش لە واشنتن واژوو كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێكی گەرما ئەوروپای گرتووەتەوە و تەنگی بە ملیۆنان هاووڵاتی هەڵچنیوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا گەیشتە 235 گیانلەدەستدان و 4300 بریندار

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕافایل گروسی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەكێكە لە بژاردەكان

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

سەرەتا