1 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

پەیام

ئاژانسی بلومبێرگ داواکارییەکانی ئێرانی لە وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکادا ئاشکرا کرد کە گرینگترینیان هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و نەوتی، ئازادکردنی داراییە سڕکراوەکان و ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی لوبنانن، هاوکات بزشکیانیش جەخت لە دانوستانی شکۆمەندانە دەکاتەوە. 
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، تاران لە وەڵامی پێشنیازەکەی واشنتن کۆمەڵێک مەرجی خستووەتە ڕوو، لەوانە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و کەمکردنەوەی سزاکان، لەگەڵ پێدانى ئاستێک لە کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز. 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، ئێران سوورە لەسەر ئەوەی هەر ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە، دەبێت ببێتە هۆی ڕاگرتنی دەستبەجێی پێکدادانەکان لە لوبنان. هەروەها داوای ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی و هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکای لەسەر هەناردەکردنی نەوت کردووە. 
لەلایەکی دیکەوە، مەسعوود بزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەندین بژاردەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بە شکۆوە بچێتە ناو دانوستانەکان یان مانەوە لە دۆخی "نەجەنگ و نەئاشتی" دا هەڵبژێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان لە پشووەکاندا هەزار زەرفی زبڵ و پروشەری ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەشکردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا.. پێدانی ڕەگەزنامە بە كوردەكان دڵخۆشیی هەزاران خێزانى لێکەوتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی پلەکانى گەرما بەرزتردەبێت و لە گەرمیان دەگاتە 33 پلە

سەرەتا