پێش 4 هەفتە 223 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

په‌یام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کە کۆنتڕۆڵی دۆخی ئێران لە دەست خۆی دایە و وتی: "ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین. لە هەموو دۆخێکدا ئێمە سەرکەوتوو دەبین، چ بە خۆشی و چ بە شێوەیەکی دیکە". 
ترەمپ وێڕای ئاماژەکردن بە دۆخی ئێران، وتی، دانوستان لەگەڵیان بەردەوامە و دەگەن بە ڕێککەوتنێک کە لە سوودی ئەمریکادا دەبێت و وتیشی، ڕێککەوتنێک دەبێ کە بۆ گەلی ئەمریکا و ئێرانیش باش دەبێت. 
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە وتی ئێرانییەکان توانای سەربازیی زۆریان لە دەستداوە و ڕێگە نادەن ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات و هه‌روه‌ها وتیشی، ئەگەر بیهەوێ هەر ئەمڕۆ واز لە ئێران دەهێنێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکێک کە دەستی پێ کردووە، دەیەوێ تەواوی بکات. 
ترەمپ لەبارەی کۆمەڵێک بانگەشەش پەیوەندیدار بە پاکستان کە پێداچوونەوە بە ڕۆڵی نێوەندگیری ئەو وڵاتە دەکرێت، وتی: "پاکستانییەکان کارێکی زۆر گەورەیان کرد" و وتیشی: "سوپاسالار (عاسم مونیر) و سەرۆکوەزیران (شەهباز شەریف) کەسانێکی گەورەن". 
دۆناڵد ترەمپ هه‌روه‌ها وتی، "چیتر لەبارەی ئێرانەوە پێویستمان بە ناتۆ نەماوە. ئەو کاتەی کە پێویستمان بوو نەهاتن و، ئەوە زۆر نائۆمێدی کردین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا