2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ئهوهی ڕێگای بدات بێته وڵاتهكهیهوه؛ چین ناوی وهزیری دهرهوهی ئهمریكا دهگۆڕێت
پهیام
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەگاتە پەکین؛ سەردانەکە لە کاتێکدایە چین بە گۆڕینی شێوازی نووسینی ناوی ڕۆبیۆ، ڕێگەی بۆ تێپەڕاندنی ئەو سزایانە خۆش کردووە کە پێشتر بەسەریدا سەپاندبووی.
مارکۆ ڕۆبیۆ کە تەمەنی ٥٤ ساڵە، بۆ یەکەمجارە لە ژیانی سیاسییدا وەک بەشێک لە تیمی دۆناڵد ترەمپ سەردانی چین دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە لە دوای نزیکەی دە ساڵەوە بە فەرمی سەردانی پەکین بکات.
ڕۆبیۆ کە بە ڕەچەڵەک کوباییە و دژبەرێکی سەرسەختی کۆمۆنیزمە، پێشتر لە ئەنجومەنی پیران ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دەرکردنی یاساکانی تایبەت بە سزادانی چین لەسەر پرسەکانی "کەمینەی ئۆیگوور و سەرکوتکارییەکانی هۆنگ کۆنگ". پەکین لە وەڵامی ئەو هەڵوێستانەدا، دوو جار سزای قەدەغەی گەشتی خستبووە سەر ناوبراو.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرێکوێرە دیپلۆماسییە، حکوومەتی چین و میدیا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە پەنایان بۆ تەکنیکێکی نوێ بردووە؛ ئەویش گۆڕینی پیتێکی ناوی بنەماڵەی ڕۆبیۆیە لە وەرگێڕانە چینییەکەیدا. دیپلۆماتکاران پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە فێڵێکی دیپلۆماسییە بۆ ئەوەی پەکین ناچار نەبێت سزاکانی کارا بکات، چونکە بەپێی نووسینە کۆنەکەی ناوی، ڕێگەی پێنەدەدرا بچێتە ناو خاکی چینەوە.
لای خۆیەوە، لیو بینگیو، وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین ڕایگەیاندووە کە سزاکانی ئەوان تەنیا ئاراستەی "قسە و کردەوەکانی" پێشووی ڕۆبیۆ کراون لە کاتی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی پیران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە