HMS Dragon
پێش 4 هەفتە 375 جار خوێنراوەتەوە

به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

 

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی گەرووی هورمز و بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و پاراستنی هاوپەیمانەکانی، فڕۆکەی جەنگی، دڕۆن و هەروەها فڕۆکەکانی جۆری Eurofighter Typhoon ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیادا هاتووە کە ئاسایشی گەرووی هورمز لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین'دا بە سەرۆکایەتی بەریتانیا و فەڕەنسا و وەزیرانی بەرگریی ئەو وڵاتانە و ٤٠ وڵاتی دیکە، تاوتوێ کراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کەشتی فڕۆکە هەڵگری HMS Dragon لە ئێستادا لە دەریای سپی یە و بۆ ئاسایشی گەرووی هورمز و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکەدایە.
جگە لە HMS Dragon، فڕۆکە جەنگییەکان بە تایبەتی ئەوانەی لە جۆری Eurofighter Typhoonن ، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و سیستەمی پێشکەوتووی دژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا