1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە و کابینەى وزاری عەلى زەیدی کۆ دەبێتەوە
پەیام
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەستپێکی یەکەمین وەرزی یاسادانی خولی شەشەمدا، کۆدەبێتەوە و پرۆسەی دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و متمانەدان بە حکوومەتەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە چوارچێوەی کارنامەی یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و لە دەستپێکی ساڵی یەکەمی یاساداناندا، سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات. دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەست پێ دەکات و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە یەکلاییکردنەوەی پێکهاتەی حکوومەتی نوێ.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کارنامەی وەزاریی حکوومەتی داهاتوو دەخرێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەن بە مەبەستی دەنگدان و پەسەندکردنی. هاوکات، پڕۆسەی متمانەدان بە بەشێکى کابینەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، بەشێکی گرنگی بەرنامەى دانیشتنەکە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە