15/05/2026 331 جار خوێنراوەتەوە

دەنگدان لەسەر 9 وەزارەتى کابینەى نوێى عێراق دەکەوێتە دواى جەژنەوە

پەیام

پەرلەمانی عێراق متمانەى بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلى فالح زەیدى و 14 وەزیر بەخشى، دەنگدانیشى لەسەر 9 وەزارەتى دیکە بۆ دواى جەژنى قوربان دواخست.

ئێوارەى دوێنێ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونى 266 پەرلەمانتار کۆبووەوە و تێیدا پرۆسەی دەنگدان بۆ 19 کاندیدى وەزیر بەڕێوەچوو، بەڵام 5یان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا.

پاش خوێندنەوەی كارنامەی وزاری لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوەوە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی ڕەها متمانەی ناوبراو وەك سەرۆكوەزیرانی نوێ و 14 وەزیری كابینە وزارییە نوێیەكە بەخشی. وەزیرە دەنگلەسەر دراوەكان بریتی بوون لە: فوئاد حسێن بۆ وەزیری دەرەوە، خالد شوانی بۆ داد، سروە عەبدولواحید بۆ وەزیری ژینگە، فالح ئەلساری بۆ وەزیری دارایی، باسم محەمەد بۆ وەزیری نەوت، عەلی سەعد بۆ وەزیری كارەبا، مستەفا جەبار بۆ وەزیری گەیاندن، عەبدولحسێن عەزیز بۆ وەزیری تەندروستی، محەمەد نووری بۆ وەزیری پیشەسازی، عەبدولكەریم عەبتان بۆ وەزیری پەروەردە، مستەفا نزار بۆ وەزیری بازرگانی، وەهب سەلمان بۆ وەزیری گواستنەوە، عەبدولڕەحیم جاسم بۆ وەزیری كشتوكاڵ و موسەنا عەلی بۆ وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی، وەزارەتەكانی (بەرگری، ناوخۆ، خوێندنی باڵا، پلاندانان، ئاوەدانكردنەوە،  ڕۆشنبیری، كار، كۆچ و لاوان) نەیانتوانی متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنن یان كاندیدەكانیان ڕەت كرانەوە.

دوای پڕۆسەی دەنگدانەكەیش، سەرۆكوەزیران و تیمی وزاری سوێندی دەستوورییان خوارد و لە كۆتاییدا ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت و یەكلاكردنەوەی وەزارەتە ماوەكانی بۆ دوای پشووەكانی جەژنی قوربان دواخست.

ژمارەی وەزارەتەکانی عێراق 23 وەزارەتە و بەو پێیە بێت هێشتا 9 وەزارەت ماون کە لە پەرلەمانەوە دەنگیان پێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا