2 کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و ئێران جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە

پەیام

دواى هەڵبژاردنى کابینە نوێیەکەى زەیدى، ئەمریكا و ئێران پیرۆزبایی لێ دەكەن و جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكان و سەقامگیریی عێراق دەكەنەوە.

دوای ئەوەی كابینەی حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی توانی متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، كاردانەوە و پیرۆزباییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان بۆ بەغدا دەستی پێكرد. هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق دەربڕی.
تۆماس باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا، لە پەیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، ڕایگەیاند كە واشنتۆن بە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ و ماركۆ ڕۆبیۆ، چاوەڕوانە لە چوارچێوەی ئەجێندایەكی بوێردا كار لەگەڵ حكومەتی نوێ بكات بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.

لەلایەكی دیكەوە، محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، هیوای خواست ئەم سەقامگیرییە سیاسییە ببێتە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ گەشەپێدان. ناوبراو جەختی لە بەهێزكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان تاران و بەغدا كردەوە و پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە دووپات كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی عەزم داوای پێداچوونەوەی سیاسیی جددی بە متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئێران جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگدان لەسەر 9 وەزارەتى کابینەى نوێى عێراق دەکەوێتە دواى جەژنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کێ دەبێتە وەزیر لە حکومەتەکەى عەلى زەیدیدا؟

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ "عەجاج" دەرکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ده‌نگدان به‌ به‌رنامه‌ و كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی؛ په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی سه‌باح: ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت

سەرەتا